جوڵەیەکى سیاسى بۆ دروستکردنى کۆدەنگى لەسەر ناردنى سوپاى عێراق بۆ سەر سنوورى هەرێم لەگەڵ تورکیا

(0) / / عێراق / ڕوانگە سوپای عێراق تورکیا هەرێم عەلی بەنداوی


Jul 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لەناو ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق جوڵەیەکى سیاسى دەستیپێکردووە بۆ دروستکردنى کۆدەنگى لەسەر ناردنى سوپاى عێراق بۆ سەر سنوورى هەرێم لەگەڵ تورکیا و لەو بارەیەوە ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق داواى ئەنجامدانى رێککەوتن دەکات لەنێوان حکومەتى عێراق و حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم.
عەلی بەنداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند "پێویستە رێککەوتنێک لەنێوان بەغداد و هەولێر هەبێت، کە رێگە بە هاتنەناوەوەی هێزى فیدراڵی بدات بۆ پاراستنی سنوورەکانی هەرێمى کوردستان".
ئەندامێکى کوردیش لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەڵێت، ئەگەر هەیە عێراق لە وردەکاریی پلانە سەربازییەکەى تورکیا ئاگادارکرابێتەوە.
چیایى تەیمور، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق وتی، "هەرێمى کوردستان نابێت بە بەشێک لەشەڕى سوپاى تورکیا و پەکەکە".