پارەی نەختینەی تەواو بۆ مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق دابینکراوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە پارەی نەختینە کوردستان مووچە دارایی


Jul 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە -  وەزارەتی دارایی عێراق پارەی نەختینەی تەواوی بۆ مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دابینکردووە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەی سەباح نیمچە فەرمی، حسێن موئەنەس ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختدەکاتەوە کە پارەی نەختینەی تەواو هەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی ٢٠٢٤دا.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکات دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی ژمارەیەک وەزارەت، بەهۆی رێوشوێنە کارگێڕییەکانی وەزارەتی داراییەوەیە نەوەک کێشەی نەبوونی پارەی نەختینەو مووچەی تەواوی ساڵەکە دابینکراوە.

دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ژمارەیەک لە وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق، نیگەرانی فەرمانبەرانی لێکەوتووەتەوە و مەترسی ئەوەیان هەیە، ئەم کێشەیە لە مانگەکانی داهاتووشدا دووبارە ببێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش کە لە بەغداوە دەنێردرێت بە تەواوی جێگیر نییەو تا ئێستا کێشەی گەورە لە مووچەی هێزە ئەمنییەکاندا هەیە.