تەرمی مامۆستا سامان دۆزرایەوە
(0) /
ڕوانگە - دوای سێ رۆژ لە خنکانی لە دەریاچەی دەربەندیخان، ئەمڕۆ تەرمی مامۆستا سامان ئەحمەد دۆزرایەوە.
سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" "کەمێک لەمەوبەر لەلایەن تیمەکانەوە تەرمی مامۆستا سامان ئەحمەد دۆزرایەوە
قایمقامی دەربەندیخان وتیشی:"مامۆستا سامان سێ رۆژ لەمەوبەر بۆ مەلەکردن چووبووە ناوچەی بانقۆین لە دەریاچەی دەربەندیخان و خنکا
مامۆستا سامان ئەحمەد، دانیشتوی قەزای دەربەندیخان بوو بە ماوەی سێ ڕۆژە جگە لە تیمەکان، هاوڵاتیانی ناوچەکەش بۆ تەرمەکەی دەگەڕان، دواتر ئەمڕۆ دوای گەڕانێکی زۆر توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی بەهاوکاری تێمێکی کۆماری ئیسلامی ئێران، توانرا تەرمەکە دەربهێنرێت
تێبينيێك بنێرە: