کار بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان دەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان قوتابی قوتابخانە


Jul 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ  کار لەسەر سەلامەتی قوتابیان دەکات.

وەزارەتی پەروەردە، بڵاوی کردۆتەوە:" لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتوچۆ لە سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکان راسپێردراون لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان  شوێنی پەڕینەوەی پیادە بۆ زۆرترین قوتابخانەکان دروست بکرێت.

وەزارەتی پەروەردە ڕونیشی کردۆتەوە:" لە ئێستادا ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر شەوانە کار دەکەن بۆ دروستکردنی شوێنی پەڕینەوەی پیادە بۆ  پاراستنی سەلامەتی قوتابیان .