پرۆژه‌ی زانیارینامه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، بڵاو دەکرێتەوە
(0) /
ڕوانگه ـ پرۆژه‌ی ئاماده‌كردنی ئینسایكلۆپیدیا، یان زانیارینامه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه. كاری هاوبه‌شی نێوان زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و ڕێكخراوی خاڵه و ڕۆژی 16ی 7ی 2022 ده‌ستی پێكردووه و بڕیار وایه له 16ی 3ی 2025دا بڵاوبكرێته‌وه.
ڕێبوار حەمەتۆفیق، ئیدیتەری زانیارینامەی پارێزگاری هەڵەبجە، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:"له زۆر لایه‌نه‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه گرنگه، بۆ نموونه داتا‌و زانیاری گرنگ ده‌خاته به‌رده‌ست خوێندكاران و توێژه‌ران بۆ به‌دواداچوون و گه‌ڕان و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان. جۆرێك له ساغكردنه‌وه و ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌و بابه‌ت و زانیارییانه‌ی كه تا ئێستا له هیچ شوێن و بڵاوكراوه‌یه‌ك زانیاری‌یان له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه. دواجار ئه‌م زانیارینامه‌یه ناسنامه‌ی شاره‌كه‌یه كه به خوێنه‌ر ده‌ڵێت پێگه‌ی شاره‌كه له كوێدایه.
وتیشی:" به‌گشتی ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر پێنج بواردا (مێژوو، جوگرافیا، ڕۆشنبیری وه‌ره‌رزش، داموده‌زگا و كه‌سایه‌تییه‌كان) و هه‌ریه‌ك له‌م بوارانه‌ش دابه‌ش بوونه‌ته‌وه به‌سه‌ر لق و جۆری وردتری تایبه‌ت به خۆیان كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆردێكی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كراوه و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، بۆ نموونه بۆردی تایبه‌ت به بواری مێژوو، زانیاری له‌سه‌ر (شوێنی دێرین، كه‌سی مێژوویی، ڕوودا و به‌سه‌رهاتی گرنگ و شوێنه‌وار...) كۆده‌كه‌نه‌وه.
ڕێبوار حەمەتۆفیق، ئاماژەی بەوەشکرد:"نزیكه‌ی 100 كه‌س له ئاماده‌كردنیدا به‌شدارن كه نزیكه‌ی نیوه‌یان مامۆستای زانكۆ و كه‌سانی ئه‌كادیمین، ژماره‌یه‌ك تیم و ناوه‌ندی زانستی و ڕۆشنبیریش دیسانه‌وه وه‌ك ئاماده‌كار به‌شدارن تێیدا.
حکومەت و بەرپرسانی پارێزگاکە تاچەند هاوکارتان بون؟
له‌ڕووی نووسراوی پشتگیری و هاوكاریكردنی تیمه‌كانی ئینسایكلۆپیدیا، پارێزگار و قایمقامییه‌ت پشتگیریان كردوین و داوایان له داموده‌زگا حكومییه‌كان كردووه كه هاوكاریمان بكه‌ن و له ژماره‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانماندا به‌شداربوون و له نزیكه‌وه ئاگادارن له‌وه‌ی كه پرۆژه‌كه چۆن كار ده‌كات.
ڕێبوار حەمەتۆفیق، ئیدیتەری زانیارینامەی پارێزگاری هەڵەبجە، ڕونیکردەوە:"تێچوویه‌كی دیاریكراو ده‌ستنیشان نه‌كراوه. به‌شێك له كاره‌كان خۆبه‌خشانه ده‌كرێت، به‌ڵام كاك (شێخ عه‌لی شێخ عیزه‌دین) تێچووی تاییپ و تیمه مه‌یدانییه‌كان و پادداشتی هه‌موو نووسین و له كۆتایشدا چاپكردنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی، هه‌رچییه‌كمان خستبێته به‌رده‌ستی، ڕه‌تی نه‌كردووه‌ته‌وه، كاك تاهیری براشی درێخی نه‌كردووه و شوێنه‌كه‌ی خۆی كردووه به نووسینگه‌ی ئینسایكلۆپیدیا له شاری هه‌ڵه‌بجه.
ڕێبوار حەمەتۆفیق، ئیدیتەری زانیارینامەی پارێزگاری هەڵەبجە، باسی لەوەشکرد:"وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت نزیكه‌ی 10000 بابه‌ت و ناونیشان له‌خۆ بگرێت، له ئێستادا نزیكه‌ی 9300 بابه‌ت ئاماده‌كراوه و ته‌نها هه‌ندێك زۆن و ناونیشانی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه ماوه، به‌و پێیه له ئێستادا له‌سه‌دا 93ی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه و قۆناغی پێداچوونه‌وه و چاپكردنی ماوه.
لە بارەی گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم کارکردن لەو پرۆژەدا،
ڕێبوار حەمەتۆفیق، ئەوەی خستەڕوو:"زیاتر گرفته‌كان مه‌عنه‌وین، كه‌می سه‌رچاوه‌ی نووسین، داتا و زانیاری و ئه‌رشیفی تایبه‌ت به‌م شاره له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانن. به‌شێكی تری گرفت ئه‌وه‌یه كاتێك خه‌ڵكانێك تا داوایان لێ نه‌كرێت بابه‌تمان بۆ ئاماده بكه‌ن به‌ده‌نگانه‌وه نایه‌ن، سه‌ره‌ڕای چه‌ند جارێك بانگه‌واز و ئاگاداری بڵاوكردنه‌وه، به‌ڵام كه‌مترین كه‌س خۆی هاتووه‌ته پێشه‌وه و بابه‌تی بۆ ناردوین. داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ئه‌رشف و داتایان نه‌ماوه، یان له‌به‌رده‌ستیاندا نییه، له‌ده‌ستچوونی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و دنیادیده یه‌كێكی تره له گرفته‌كانمان كه له‌ڕێیانه‌وه ده‌مانتوانی زانیاری باش له‌سه‌ر كوێخا و موختار و به‌گ و كه‌سایه‌تی ناوچه‌كه كۆ بكه‌ینه‌وه و
پلانمان هه‌یه له ساڵڕۆژی كاره‌ساتی كیمیاییبارانی هه‌ڵه‌بجی له ڕۆژی 16ی 3ی 2025 بڵاوی بكه‌ینه‌وه.

تێبينيێك بنێرە: