لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێك ، تۆمەتبارێك دەستگیركرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ئاسایش ڕاپەڕینی سلێمانی


Jul 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

روانگە - لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا و ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا .

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بڵاوی کردەوە:""دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كە مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان گیانی لەدەستداوە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو سەرەنجام دەركەوت كە تۆمەتبار كارمەندە لە فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، هەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی و فەرمانی ڕاستەوخۆی بەڕێز فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، تۆمەتبار دەستگیركرا و ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرا .

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"لە ئێستادا تۆمەتبار (ف ، ف ، م  ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .