پلاسخارت گەشبین نییە بە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا

(0) / / ئاسیا / پلاسخارت


May 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاندووە کە گەشبین نییە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا.

جینین هنیس پلاسخارت لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە کە هۆکاری ئەوەی کە گەشبین نییە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەوەیە کە لە پاش 16 ساڵ لە ڕێکەوتنی کاتی و چوونە ناو قەیرانەوە لە قەیرانێکی ترەوە، کاتی ئەوە هاتووە کە وتووێژێکی دامەزراوەیی هەبێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هەر دوو لا گرنگە بۆ سەقامگیری عێراق، ئەگەر چارەسەرێک بۆ کێشەکان نەبێت، کاریگەریی لە سەر داهاتووی عێراق دەبێت.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە ڕێکەوتنی شەنگال وتی کە ئەوە ڕێکەوتنێکی گرنگە بەڵام پاش 7 مانگ بەرەوپێشچوونێکی کەم بینراوە، بە تایبەت لە بواری ئەمنیدا، ئەگەر ئەوەش نەکرێت لە بواری ئیداریشدا بەرەوپێشچوون نابێت./.