شێخ نەعیم قاسم: زریانی ئەقسا بووە بە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ زیندووکردنەوەی پرسی فەڵەستین
(0) /
ڕوانگە - حزبوڵڵای لوبنان، ئاشکرای دەکاتکە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بووە بە فکتەرێکی گەورە بۆ زیندووکردنەوەی پرسی فەڵەستین
شێخ نەعیم قاسم، جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، ئاشکرایکردووە:" کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا و ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بووە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ زیندووکردنەوەی پرسی فەڵەستین.
وتیشی: ئەمڕۆ ڕژێمی زایۆنیستی بۆردومان دەکات و دەڕووخێنێت، بۆ ئەوەی کە خۆڕاگری لە مسۆگەرکردنی سەقامگیری و سەرکەوتن و داهاتووی خۆی بێهیوا بکات بەڵام ئەندامانی خۆڕاگری بە پشوودرێژی وەڵامی زایۆنیستەکان دەدەنەوە.
شێخ نەعیم قاسم، جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ئەوەشی خستۆتەڕوو:" ڕژێمی زایۆنیستی دەتوانێت درێژە بە شەڕ و تاوان بدات بەڵام ناتوانێت بە هەبوونی ئەو خۆڕاگرییەی کە بڕیاری سەرکەوتن یان شەهیدبوونی داوە، ئامانجەکانی خۆی مسۆگەر بکات، ئەو خۆڕاگرییەی کە بڕیاریداوە پشوودرێژ بێت و لە گۆڕەپاندا بمێنێتەوە و شەڕ بکات، ئەم خۆڕاگرییەش سەرکەوتوو دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: