بایدن تووشی کۆرۆنا بووە

(0) / / ئەمەریکا / ڕوانگە بایدن کۆرۆنا


Jul 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - کۆشکی سپی تووشبوونی جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکای بە نەخۆشیی کۆرۆنا راگەیاند.

کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بووە لەکاتی گەشتەکەی دوێنێ چوارشەممەدا بۆ لاس فێگاس لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیدا.

هەر دوێنێ بایدن رایگەیاند، دوای ئەوەی پشکنینی کۆرۆنای بۆکراوە دۆخی تەندروستیی باشە، کاتێک چووە نێو فڕۆکەتایبەتەکەیەوە بەرەو ماڵەکەی خۆی لە ویلایەتی دێلاوێر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “هەست بە باشی دەکەم”.

کرین جان بەیار، وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریکا رایگەیاند، بایدن لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کەرەنتین دەکات و لەو ماوەیەدا لە ماڵەوە ئەرکەکانی جێبەجێدەکات.