له بۆردومانێكی ئیسرائیل‌دا سێ منداڵی كورد گیانیان له‌ده‌ستدا
(0) /
ڕوانگە - له‌ئه‌نجامی دو هێرشی سوپای ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر باشوری لوبنان، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه سێ كه‌سیان كوردن و خه‌ڵكی عه‌فرینن و باوكی دو له منداڵه‌كانیش ده‌ڵێت، "ئێمه له عه‌فرینه‌وه رومان له لوبنان كرد، بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان پارێزراو بن، كه‌چی لێره كوژران".
له‌ئه‌نجامی بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر ناوچه‌ی ئوم توت له قه‌زای سوه‌ڕ له لوبنان، پێنج هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا كه سێ كه‌سیان كوردی خه‌ڵكی عەفرین به‌ناوه‌كانی محه‌مه‌د جه‌ركه‌س ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ و جان جه‌ركه‌س ته‌مه‌ن 10 ساڵ، خه‌لیل خه‌لیل ته‌مه‌ن 12 ساڵ، ژماره‌یه‌ك كرێكاری دیكه‌ش برینداربون كه وه‌ك كرێكار له كێڵگه‌یه‌كی بواری كشتوكاڵی كاریان ده‌كرد.
تیمه‌كانی ئه‌مبوڵانس گه‌یشتنه شوێنی روداوەکە و سێ ته‌رمه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش ده‌ستیان كرد به ده‌رهێنانی له برینداره‌كان كه له‌ژێر داروپه‌ردوی ماڵه‌كه‌دا بون.
شاره‌وانی شاره‌وانی ئه‌لبستان، ماته‌مینی بۆ ئه‌و سێ منداڵه راگه‌یاند كه "له بۆردومانه‌كه‌ی گوندی ئوم توت گیانیان له‌ده‌ستدا".
میدیاكانی عیبری بڵاویانكرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر موشه‌ك له ناوچه‌ی به‌یت هیل له ڕۆژهه‌ڵاتی كیریات شمۆنا كه‌وتونه‌ته خواره‌وه و یه‌كێكیان كه‌وتۆته سه‌ر "قوبه ئاسنینه‌كان"، له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆردومانی باشوری لوبنانیان كردوه.
شاهین جه‌ركه‌س، باوكی دو له‌و منداڵانه‌یه كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ترسی جه‌نگی سوریا عه‌فرینی به‌ره‌و لوبنان به‌جێهێشت، به‌ڵام منداڵه‌كانی له لوبنان گیانیان له‌ده‌ستدا، له لێدوانێكدا ده‌ڵێت، "وه‌كو هه‌مو رۆژێك منداڵه‌كان سه‌رقاڵی یاریكردن بون و له نزیك خێمه‌كه‌یان بون، منیش له‌گه‌ڵ 10 كرێكاری دیكه سه‌رقاڵی كاركردن بوم، گوێم له ده‌نگی ته‌قینه‌وه بو و به‌ره‌و منداڵه‌كانم رامكرد، بینیم خه‌ڵتانی خوێن ببون و گیانیان سپاردوه".
ئه‌وه‌شی وت، "ئێمه له سوریاوه ئاواره‌ی لوبنان بوین تاوه‌كو منداڵه‌كانمان بپارێزین، به‌ڵام لێره‌ش ئیسرائیل منداڵه‌كانمانی كوشت".
تێبينيێك بنێرە: