بەغدا زیاتر لە 400 پێشمەرگە دەگوازێتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی بەرگريی
(0) /
ڕوانگە - وەزارەتی بەرگری عێراق بڕیاریدا 420 پێشمەرگە لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگەوە بگوازێتەوە سەر وەزارەتی بەرگرییو دەخرێنەسەر ئەو دوو لیوا هاوبەشەی لەسوپای عێراقو پێشمەرگە پێکهێنراوە.
لەڕۆژانی 14 تا 16ی ئەم مانگە لەسەربازگەی کەرگۆش لەنێوان بەلەدڕوزو مەندەلی لەپارێزگای دیالە چاوپێکەوتنو پشکنینی جەستەیی پێشمەرگەکان کراوەو سەرجەمیان لەلیواکانی سەربە یەکەی حەفتاو هەشتای پێشمەرگە دیاریکراون.
بڕیارە ئەو 420 پێشمەرگەیە ڕاهێنانیان پێبکرێتو بخرێنەسەر ئەو دوو لیوا هاوبەشەی کە لەلیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوای 66ی سوپای عێراق دروستکراون بەناوی لیوای یەکو دوی هاوبەشو پێشتر سێ هەزارو 770 پێشمەرگە بۆ ئەو مەبەستە خرانەسەر وەزارەتی بەرگری عێراقو ئێستا ژمارەکە زیاد دەکرێت بۆ چوار هەزارو 190 کەسو بەغدا موچەو پێداویستیەکانیان دابیندەکاتو بڕیارە لەناوچەی بۆشای ئەمنی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق جێگیربکرێن
تێبينيێك بنێرە: