کارەبای سلێمانی هاوڵاتییانی پێنجوێن ئاگاداردەکاتەوە
(0) /
ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی هاوڵاتییانی پێنجوێن ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، بەپێی پلانی كاركردن كاتژمێر 1:30ی دواینیوەڕۆ كارەبایان بۆ دەگەڕێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت، ”ئاگاداری دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری دەكەینەوە بەهۆی ئەنجامدانی كاری چاكسازیی زۆر پێویست لە هێڵی 132 کەی ڤی تانجەرۆ، سەیدسادق و پێنجوێن لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆوە كارەبایان كۆژاوەتەوە”.
دەشڵێت، ”بەپێی پلانی كاركردن لەدوای تەواوبوونی كارەكان لە كاتژمێر 1:30ی دواینیوەڕۆ كارەبایان بۆ دەگەڕێتەوە”.
تێبينيێك بنێرە: