تاوانبارێك ده‌ستگیركرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە تاوانبار کوردستان


Jul 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌ به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور تاوانبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادوه‌ره‌وه‌و به‌پێی مادده‌ی (412/1) به‌غیابی سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌ركرابوو.

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، ڕایگەیند:"دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تاوانبارێك به‌ناوی (هـ" م" ن) له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/3 گه‌یشته‌ پۆلیسی سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تاوانبار ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌نجام توانرا تاوانباری ناوبراو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌ به‌شی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو:"تاوانبار به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (412/1) به‌غیابی سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌ركراوه‌.