بەرهەمی چپسی پەتاتەی سروشتی هەرێمی کوردستان هەناردەی چەند وڵاتێک دەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پەتاتە هەرێم کوردستان


Jul 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بۆ‌ یەکەمجار لەرێگەی کۆمپانیای ئەربیل بەیروت بەرهەمی چپسی پەتاتەی سروشتی لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی وولاتی ئوردن و سعودیە دەکرێت.

ڕۆژی پێنج شەممە 2024/7/18 بەئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە پێکهاتبوون لە بەڕێز بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ،بەشداربوون لە رێوڕەسمی یەکەمین هەنگاوی هەناردەکردنی بەرهەمی چپسی پەتاتەی سروشتی بۆ هەر دوو ووڵاتی ئوردن و سعودیە به هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و هۆلەندا و کۆمپانیای وەبەرهێنانی ئەربیل بەیروت ..

جێگەی ئاماژەیە کە لەم ڕێوڕەسمە هەر لەبەڕێزان سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و کونسوڵی گشتی حکومەتی هۆلەندا و  جێگری پاڕێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەتی بازرگانی و ژمارەیەکی بەرچاوو لەکەساتی حکومی و جوتیاران ئامادەیبوون.

هەناردەکردنی بەرهەمی چپسی سروشتی پەتاتە دەرفەتێکی گرنگ دەرەخسێنێ بۆ بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی پەتاتە و هاندانی زیاتری جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان ، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان و بەپیشەسازی کردنی بەربوومە کشتووکاڵیەکان بە تایبەتی پەتاتە.