بەرهەم ساڵح بە نیگەرانییەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ دەڕوانێت

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


May 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بووەتە مافێکی نیشتمانی بۆ عێراقییەکان.

بەرهەم ساڵح ڕۆژی شەممە لە چوارەم کۆنفرانسی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی داوای هەوڵێکی هاوبەشی کرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی مانگی ئۆکتۆبەر و وتی کە هەڵبژاردنەکان ڕێگای بەردەم خەڵکە بۆ بەگژداچوونەوەی کێشە ئەمنی و ئابورییەکان.

ناوبراو جەختی لە سەر جێبەجێکردنی چاکسازی ڕاستەقینە لە عێراقدا کردەوە و داوایکرد کە لایەنە سیاسییەکان شەڕی زاڵبوون بە سەر قەیرانەکان و گەندەڵی دارایی بکەن.

سەرۆک کۆماری عێراق ئامادەیی خۆیی بۆ هاوکاریکردنی پەرلەمان لە ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی ڕاگەیاند./.