دەزگایی میدیایی ڕوانگە بەدواداچوون بۆ داواکاریی خوێندکارێک دەکات

(0) / / ڕاپۆرت / ڕوانگە کوردستان خوێندکار


Jul 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە _ دوابەدوایی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی و بڵاوکردنەوەی ناوی خوێندکارە سەرکەوتووەکانی ئەوقۆناغە، خوێندکارێکی دانیشتوی قەزای کۆیە، لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، باسی لەوگرفتانە کرد کە ڕوبەڕویی کەرتی پەروەردەبێتەوە لە سنوری قەزایی کۆیە.

ئەو خوێندکارە، کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" لەکۆیە خوێندگە هەیە مامۆستای نیە مامۆستای خوێندنگەکانی دیکە وەک هاوکاری هاتووە دەرسی بە خوێندکاری پۆلی دوازدە وتووە.

وتیشی:"  خوێندنگە هەیە زۆرگرنگی بە یاساکان نادەن و  هەر لەبەر ئەوەشە هیچ مامۆستایەک ناچێتە ئەو خوێندنگایە.

ئەو خوێندکارە ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەمەش وایکردووە خوێندکارانی کۆیە ناویان نەبێت لە لیستی خوێندکارە یەکەمەکاندا و بۆیە داوادەکەین وەزیری پەروەردە، بەدواداچون بۆ ئەوپرسەبکات.

لای خۆشیەوە دکتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" لە کۆیەش نمرەی بەرز هاتوە کە لە ئەوائل نین، ئەمە مانای ئەوە نیە کە ئاستیان باش نەبێ

دکتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ڕونیشیکردەوە:"ئەو پیوەرەو هەڵسەنگاندنانەی لە سۆشیال میدیا دەکرێت زانستی نین.