شاندێکی هەرێم لە سەر ڕێکەوتنی بودجە سەردانی بەغدا دەکاتەوە

(0) / / كوردستان / جوتیار عادل


May 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە کە شاندێک لە هەولێرەوە سەبارەت بە تاوتوێکردنی مەلەفە هەڵواستراوەکان بە تایبەت ڕێکەوتنی بودجە و پشکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.

جوتیار عادل وتی کە شاندەکە سبەی یەک شەممە دەگاتە بەغدا و لە ژمارەیەک وەزیر پێکهاتووە.

ناوبراو وتی کە ئامانجی سەردانەکە بۆ وتووێژ لە سەر لێک تێگەیشتنەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای بودجە و ناردنی پشکی هەرێم لە لایەن بەغداوە دەگەڕێتەوە./.