هەرێمی کوردستان: چەکمان بە نەیارانی ئێران نەداوە
(0) /
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کە لە ڕێگای خاکی ئەم ناوچەوە چەک بە قاچاخ بۆ نەیارانی ئێران نێردرابێت.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمەتبارکردنی هەولێری لە لایەن میدیاکانی ئێرانەوە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو میدیانە لێدوانێکی جۆن بۆڵتۆن لە لە ئێستادا هیچ پۆستێکی فەرمیی لە ئەمریکادا نییە، دووبارە دەکەنەوە کە لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە چەک بە قاچاخ بۆ ئێران دەنێردرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان موڵەتی ئەوەی نەداوە خاکەکەی ببێتە مەترسی لە سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و وەها موڵەتێکیش نادرێت./.
تێبينيێك بنێرە: