ناوەڕۆکی ڕێکەوتنێکی نوێی هەولێر و بەغدا ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / جوتیار عادل


Nov 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە بە پێی ڕێکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بڕیارە سێ یاسای گرنگ بە تایبەت یاسای نەوت و غاز لە ماوەی 6 مانگدا پەسەند بکرێت.

جوتیار عادل وتی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت کابینەی نۆیەم، ئیرادەی جیدیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ بەغدا هەبووە بەڵام هەبوونی چەند ئاستەنگ و بەربەستێک بووە هۆی مسۆگەرنەبوونی ئەو ئامانجە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتی کە هیشتا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان جیدین و شاندێک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە و چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی ناوەندین تا شاندەکە سەردانی بەغدا بکات.

ڕاشیگەیاند کە بڕیارە لە ماوەی 6 مانگدا ڕێکەوتنی پێویست لە سەر بودجە، نەوت و غاز و مادەی 140 بکرێت.

جوتیار عادل وتی کە بە پێی ڕێکەوتنی لایەنە سیاسییەکان، دەبێت لە ماوەی 6 مانگدا یاسای نەوت و غاز و دادگای فیدراڵی پەسەند بکرێت./.