سەرۆك کۆمار: هیوادارین ئۆڵۆمپیاد ئامانجه وەرزشی و مرۆییەکانی بهێنێتەدی

(0) / / عێراق / ڕوانگە وەرزش ئۆڵۆمپیاد


Jul 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە بەڕێز پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لەعێراق و هیوای خواست یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، کە لە پاریس بەڕێوەدەچن، ئامانجەکانی بپێکێت لەڕێگای پتەوکردنی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان سەرجەم وڵاتان و بڵاوکردنەوەی گیانی هاریکاری و ئاشتی لەجیهاندا.

لەمیانی دیدارێکدا، کەئ ەمڕۆ یەکشەممە 21-7-2024 لەکۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، پەیوەندییە دووقۆڵییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لەبوارە جیاجیاکاندا تاووتوێکران.
هاوکات سەرۆك کۆمار جەختی لەپێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی گشتگیر کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بەو دەستدرێژییانەی روبەڕوی گەلی فەڵەستین دەبنەوە و کارکردن بەجددی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا.
لەلای خۆیەوە باڵیۆز، سوپاسی سەرۆك کۆماری کرد بۆ بایەخدانی بە پتەوکردنی پەیوەندییە دۆستانەکان و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات و خۆشحاڵی و سوپاسی خۆی بۆ بەڕێزیان دەربڕی بۆ قبوڵکردنی بانگهێشتنامەکەی بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیاددا.