پرۆژەی ماڵی باڵندەکان لە چەمچەماڵ  دەکرێتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە چەمچەماڵ کوردستان


Jul 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەمەبەستی پاراستنی باڵندەکان و هەروەها بونی دیمەنێکی جوان لەشارەکەدا، ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە  بە هاوکاری لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ و قوتابخانەی ، شاین،ی ناحکومی هەڵدەسێت بە ئەنجامدانی پرۆژەیەکی گەورە تایبەت بە باڵندە.

مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ماوەی چەندساڵێکە بیرۆکەی ئەوەمان هەبووە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، کە ڕووبەرێکی فراوان و دانیشتوانێکی زۆری هەیە و چەند شوێنێکی گونجاویشی تێدایە بۆئەوەی وەک و زۆربەی پارێزگاکان شونێک دروستبکەین کە تایبەتبێت بەو باڵندانەی کە بێلانەن و ئەوانەشی کە جوان و سەرنج ڕاکێشن.

وتیشی:" لەئێستادا ئێمە بەدروشمی " تەنانەت باڵندەکان شایەنی شوێنێکی گونجاون" بە هاوکاری لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ و قوتابخانەی ، شاین،ی ناحکومی بڕیارمانداوە ئەو پرۆژەیە ئەنجامبدەین.

مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە،ڕونیشی کردەوە:" پرۆژەکە لە چەندبەشێک پێکدێت، یەکێک لەوانە دروستکردنی لانەیەکی گەورەیە لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی چەمچەماڵ، کە شوێنێکی گونجاوە بۆ بونی وەها پرۆژەیەک و ئێستا کارمان لەسەری کردووە و لە چەندڕۆژی داهاتوودا تەواودەبێت، هەروەها پرۆژەی دووەمیش هەرتایبەتە بە باڵندەکان، بەڵام ئەمانەیان بچوکترە و کە چەند باخچە و پارێک لە قەزاکەدا هەن گونجاون بۆ ئەم پرۆژەیە کە دروستکردنی لانەی بچوکە  بۆ باڵندە بچوکەکان و لەناو درەختەکاندا هەڵدەواسرێت و کە دەبێتە هۆکارێکی باش بۆ زیادبونی باڵندەکان و لەگەڵ ئەوەشدا داوا لەهاوڵاتیان دەکەین کە هاوکارمانبن لەپاراستنی ئەو پرۆژانەدا، چونکە دواجار پرۆژەکە بۆ خزمەتی هەموو دانیشتوانی چەمچەماڵە.