پەڕلەمانی عێراق؛ گفتوگۆ لە بارەی دوو پرۆژەیاسەوە کرا

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق پڕۆژەیاسا شوان کەلاری


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لیژنەی شەهیدان لە پەڕلەمانی عێراق، گفتوگۆ لە بارەی دوو پرۆژەیاسای تایبەت بە قوربانیانی دەستی تیرۆ ر و داعش لە تەوای عێراق بە هەرێمی کوردستان و هەروەها قوربانیان و زیان لێکەوتوانی دەستی ڕژێمی بەعس دەکات.

شوان کەلاری، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق و جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان، ڕایگەیاند:" لە پەرلەمانی عێراق و لە لیژنەی شەهیدان، کۆبوونەوەمان لەسەر دوو پرۆژە یاسای زۆر گرنگ و پەیوەست بە قوربانیانی دەستی تیرۆر و داعش لە تەوای عێراق بە هەرێمی کوردستان و هەروەها قوربانیان و زیان لێکەوتوانی دەستی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو کرد .

وتیشی:" خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یەکەمی پرۆژە یاسای دەزگای شەهیدانی عێراق ژمارە (٢) ی ساڵێ ٢٠١٦ ، بەگوێرەی ئەم هەموارە سەرجەم شەهیدانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم قەرەبوو دەکرێنەوە و مووچەو ئمتیازاتیان هاوتای شەهیدانی تری عێراق دەکرێتەوە ، ئێمە لە هەوڵی تەواوداین بۆ ئەوەی لە خوێندنەوەی دووەم و پێش دەنگ دان بە پرۆژە یاساکە وابکەین کە سەرجەم شەهیدانی دەستی تیرۆر و داعش لە هەرێمی کوردستان قەرەبوو بکرێنەوە و مووچەو ئمتیازاتیان هاوتای شەهیدانی عێراق بکەینەوە ،

شوان کەلاری، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق و جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان، ڕونیشیکردەوە:"یاسای دووەم تایبەت بوو بە قەرەبوو کردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی ڕووخاو ، ئەم یاسایە خوێندنەوەی یەکەممان بۆ کرد و بڕیاربوو ئەمڕۆ لە خوێندنەوەی دووەمدا گفتووگۆی چڕی لەسەر بکرێت و حازر بکرێت بۆ دەنگدان ، بەڵام لەسەر داوای ئێمە خوێندنەوەی دووەممان دواخست بۆ کاتێکی تر ، دوواخستنەکە لە پێناو ئەوەبوو کە بتوانین یاساکە بەشێوەیەک دەربکەین کە سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان ئەوانەی لەسەر دەستی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو زیانیان پێ گەیشتووە ( خانوویان ڕووخاوە ، زەوییان داگیر کراوە ، باخ و کانی و ئۆتۆمیبیل و ئاژەڵ و « هەر ئەموالێکی مەنقولە و غەیر مەنقولەیان لەدەست دەوە » بە پارە قەرەبوو بکرێنەوە ، پشتیوان بەخودا وەک و ئەوەی بەڵێنمان دابوو هەموو توانایەکی خۆمان بەکار دەهێنین لە پێناو خزمەت کردن بە کورد و کوردستان و بە قوربانیانی دەستی ڕژێمی بەعس و قوربانیانی دەستی تیرۆر و داعش ..