بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا لە سلێمانی:  لەشەش مانگدا 1416 توشبووى نەخۆشى شێرپەنجە تۆمارکراوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هیوا شێرپەنجە کوردستان د.یاد نەقشبەندى


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا لە سلێمانى رایگەیاند، رۆژانە 700 کەس سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن و لەشەش مانگدا 1416 توشبووى نەخۆشى شێرپەنجە تۆمارکراوە.

د.یاد نەقشبەندى، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا لە بەرنامەی تارگێتی کەناڵ8 رایگەیاند، ئامارەکانى توشبوون بە نەخۆشى شێرپەنجە لەهەرێمى کوردستان و سلێمانى لە ژێر ستانداردى جیهانییەوەیە و لەشەش مانگى یەکەمى ئەمساڵدا، سێ هەزار و 27 کەس لەنەخۆشخانەکە کۆدیان بۆکراوە، بەڵام لەو ژمارەیە هەزار و 416 کەسیان توشبووى نەخۆشییەکەن و رێژەکەش نزیکە لە شەش مانگى یەکەمى ساڵى رابردوو.

گوتیشی، شێرپەنجەى سییەکان لەهەڵکشاندایە و هۆکارەکەشى بەربڵاویى کێشانى جگەرە و جۆرەکانى نێرگەلەیە.

بەگوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، تاوەکو ئێستا شێرپەنجەى مەمک بەربڵاوترین جۆرەکانى شێرپەنجەیە و جەختیشیکردەوە کە گرنگترین هەنگاوى چارەسەرى نەخۆشییەکانى شێرپەنجە زوو دەستنیشانکردنیەتى.