بەهۆی نەبونی فەرمانبەرەوە شارەوانی نەسر هیچ پارچە زەوییەک دابەش ناکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان نەسر زەوی


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەهۆی نەبونی فەرمانبەر لە سنوری شارەوانییەکەیان، سەرۆکی شارەوانی نەسر، ڕایدەگەیەنێت:" ناتوانین بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ دابەشکردنی زەوی جێبەجێ بکەین، چونکە ئەوەندە فەرمانبەرمان نییە کە پێویستبکات زەوی دابەشبکەین.

عوسمان عەبدوڵا قادر، سەرۆکی شارەوانی نەسر، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" لە سنوری شارەوانییەکەی ئێمەدا  زیاد لە 11 هەزار و 500 پارچە زەوی نیشتەجێبوونی تێدایە کە زۆربەیان بەچۆڵی ماونەتەوە و لە ئێستادا تەنها 850 ماڵی ئاوەدانە، لەبەرئەوە ناکرێت دووبارە هەستین بە دابەشکردنی زەوی.

وتیشی:" لە سنوری شارەوانی نەسر، ژمارەی فەرمانبەرەکان  ئەوەندە کەمن کەپێویست ناکات زەوی دابەشبکرێت.

عوسمان عەبدوڵا قادر، سەرۆکی شارەوانی نەسر، ڕونیشیکردەوە:" لە سنوری شارەوانی نەسر، تەنها سەرۆکایەتی شارەوانی و چەند قوتابخانەیەک و سیانەیەکی کارەبای تێدایە، کە بەشێک لە فەرمانبەری ئەو فەرمانگانە گرێبەست و بەشێکیان لە ڕابردودا زەوییان پێدراوە و بەشێکیشیان، سەر بەناوەندی قەزای شارەزوورن و  دەیانەوێ لە سنوری شارەوانی قەزای شارەزوور زەوی وەربگرن.