هونەرمەندێکی شێوەکاری کورد، خەڵاتێکی نێودەوڵەتی پێبەخشرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان شێوەکار محەمەد فەتاح


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - هونەرمەندی شێوەکاری کورد، محەمەد فەتاح خەلاتی دووەمی باشترین بەرهەمی لەفێستیڤاڵی پیناڵی نێودەوڵەتی سربیا بۆ ساڵی 2024بەدەستهێنا

 لە گفتۆگۆیەکیدا لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، محەمەد فەتاح محەمەد، هونەرمەندی شێوەکاری کورد،ڕایگەیاند:" ڤیستیڤاڵی بیناڵی سربیای شێوەکاری، دووساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت.

وتیشی:" بۆ ئەمساڵ  کۆمەڵێکی زۆر لە هونەرمەندانی جیهان کە لە 32 وڵاتەوە هاتبوون و نزیکەی 78 هونەرمەند تیایدا بەشداربوون

محەمەد فەتاح محەمەد، ڕونیشیکردەوە:" لە ڤیستیڤاڵەکەدا حەوت ڕۆژی کارکردن بوو  لە ماوەی ئەو حەوت ڕۆژەدا  پەیڕە و پرۆگرامێکی تایبەت دانرابو، لەگەڵ ئەوەدا لیژنەیەکی پسپۆر دانرابوو کە ڕۆژانە بەوردی چاودێری کارەکانیان دەکرد و هەڵسەنگاندیان بۆ کارەکان دەکرد، خۆشبەختانە لە کۆتای ڤستیڤاڵەکەدا  کارەکانی بەندە، بە پلەی دووەم هەڵبژێردرا و خەلاتی دووەمی ئەو پیناڵیەم وەرگرت، کەئەوەش شانازیەکی گەورەیە بۆ هەموو گەلی کورد، چونکە پیناڵی لە هەموو دونیادا کارێکی گەورەیە و هونەرمەندانی بەتوانا و خاوەن ئەزمون هەوڵی بەشداری کردنی تێدادەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد:" ڤیستیڤاڵەکەی ئەمساڵی پیناڵی سربیا، تایبەت بوو بەوەی کە چۆن دەتوانین گۆی زەوی بپارێزین، بۆیە منیش وەک هونەرمەندێک کارەکەم تەرخانکرد بوو بۆ ئاماژەدان بە پاراستنی ژینگە و باڵندە و ماسی، کە بەستایلێکی تایبەتی خۆم کارم تێدا کردبوو.

ڤستیڤاڵی پیناڵی سربیا ئەمساڵ لە شاری، گرادێشتا،ئەنجام درا، گرادێشتا یەکێکە لە شارە گەشتیارییەکانی وڵاتی سربیا و بە شاری هونەر و جوانی ناسراوە.