هونەرمەندێکی شێوەکاری کورد، خەڵاتێکی نێودەوڵەتی پێبەخشرا
(0) /
ڕوانگە - هونەرمەندی شێوەکاری کورد، محەمەد فەتاح خەلاتی دووەمی باشترین بەرهەمی لەفێستیڤاڵی پیناڵی نێودەوڵەتی سربیا بۆ ساڵی 2024بەدەستهێنا
لە گفتۆگۆیەکیدا لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، محەمەد فەتاح محەمەد، هونەرمەندی شێوەکاری کورد،ڕایگەیاند:" ڤیستیڤاڵی بیناڵی سربیای شێوەکاری، دووساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت.
وتیشی:" بۆ ئەمساڵ کۆمەڵێکی زۆر لە هونەرمەندانی جیهان کە لە 32 وڵاتەوە هاتبوون و نزیکەی 78 هونەرمەند تیایدا بەشداربوون
محەمەد فەتاح محەمەد، ڕونیشیکردەوە:" لە ڤیستیڤاڵەکەدا حەوت ڕۆژی کارکردن بوو لە ماوەی ئەو حەوت ڕۆژەدا پەیڕە و پرۆگرامێکی تایبەت دانرابو، لەگەڵ ئەوەدا لیژنەیەکی پسپۆر دانرابوو کە ڕۆژانە بەوردی چاودێری کارەکانیان دەکرد و هەڵسەنگاندیان بۆ کارەکان دەکرد، خۆشبەختانە لە کۆتای ڤستیڤاڵەکەدا کارەکانی بەندە، بە پلەی دووەم هەڵبژێردرا و خەلاتی دووەمی ئەو پیناڵیەم وەرگرت، کەئەوەش شانازیەکی گەورەیە بۆ هەموو گەلی کورد، چونکە پیناڵی لە هەموو دونیادا کارێکی گەورەیە و هونەرمەندانی بەتوانا و خاوەن ئەزمون هەوڵی بەشداری کردنی تێدادەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد:" ڤیستیڤاڵەکەی ئەمساڵی پیناڵی سربیا، تایبەت بوو بەوەی کە چۆن دەتوانین گۆی زەوی بپارێزین، بۆیە منیش وەک هونەرمەندێک کارەکەم تەرخانکرد بوو بۆ ئاماژەدان بە پاراستنی ژینگە و باڵندە و ماسی، کە بەستایلێکی تایبەتی خۆم کارم تێدا کردبوو.
ڤستیڤاڵی پیناڵی سربیا ئەمساڵ لە شاری، گرادێشتا،ئەنجام درا، گرادێشتا یەکێکە لە شارە گەشتیارییەکانی وڵاتی سربیا و بە شاری هونەر و جوانی ناسراوە.
تێبينيێك بنێرە: