لەنوسینگەی کارتی زانیاری شۆڕش بە شێوەی ئەلیکترۆنی مامەڵە وەردەگیرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کارتی زانیاری شۆڕش


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - نوسینگەی کارتی زانیاری شۆڕش، لە قەزای چەمچەماڵ، بەشێوەی ئەلیکترۆنی کاروباری هاوڵاتیان ڕایدەکرێت و بۆلەمەودوا پێویست ناکات هاوڵاتیانی سنورەکە بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان سەردانی سلێمانی بکەن.

  نوسینگەی کارتی زانیاری شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ،
ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری ناحیەی شۆڕش دەکاتەوە کەلە ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٣/ ٧ /٢٠٢٤ ەوە لەنوسینگەی زانیاری شۆڕش بە شێوەی ئەلیکترۆنی مامەڵە وەرئەگیرێت

  نوسینگەی کارتی زانیاری شۆڕش، ئەوەشی خستۆتەڕوو
پێویست ناکات هاوڵاتیا سەردانی سلێمانی بکەن بۆ لەمەودوا  بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە نوسینگەی شۆڕش کارەکان جێبەجێ دەکرێت.

  هەر لەو ئاگاداری نامەدا نوسینگەی کارتی زانیاری شۆڕش، ئاماژەی بەوەشکردووە:"لە ڕۆژانی داهاتوشدا دوای چارەسەرکردنی کێشەی هێڵی ئەنتەرنێت لە نوسینگەی چەمچەماڵیش کارەکان بەلیکترۆنی دەکرێت.