هاتووچۆی گەرمیان داوایەک ئاراستەی شۆفێرانی ڕێگای  کەلار ـــ سلێمانی دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەلار ڕێگا


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - هاتووچۆی گەرمیان، داوایەک ئاراستەی شۆفێرانی ڕێگای  کەلار ـــ سلێمانی دەکات.

بەمەبەستی سەلامەتی گیان هاوڵاتیان و دورکەوتنەوەی شۆفێران لە ڕووداویی هاتووچۆ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، شۆفێرانی ڕێگای کەلار ـــ سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە.

بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان :" ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکاتەوە لەسەر ڕێگای سەرەکی (کەلار - سلیمانی ) لە ناحیەی "باوەنورە"وە هەتا نزیک گوندی ئاوە خێری  سایدی دوومی ڕێگاکە داخراوە .

بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستۆتەڕوو:" ڕێگاکە بوە بەیەک ئاراستە، هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێل کەوتوەتە ئاراستەی سلێمانی بۆ کەلار. پێویستە شۆفێرا ئاگاداربن، تاکو بەدوربن لەڕووداوی نەخوازراو.