هاتووچۆی گەرمیان داوایەک ئاراستەی شۆفێرانی ڕێگای کەلار ـــ سلێمانی دەکات
(0) /
ڕوانگە - هاتووچۆی گەرمیان، داوایەک ئاراستەی شۆفێرانی ڕێگای کەلار ـــ سلێمانی دەکات.
بەمەبەستی سەلامەتی گیان هاوڵاتیان و دورکەوتنەوەی شۆفێران لە ڕووداویی هاتووچۆ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، شۆفێرانی ڕێگای کەلار ـــ سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە.
بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان :" ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکاتەوە لەسەر ڕێگای سەرەکی (کەلار - سلیمانی ) لە ناحیەی "باوەنورە"وە هەتا نزیک گوندی ئاوە خێری سایدی دوومی ڕێگاکە داخراوە .
بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستۆتەڕوو:" ڕێگاکە بوە بەیەک ئاراستە، هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێل کەوتوەتە ئاراستەی سلێمانی بۆ کەلار. پێویستە شۆفێرا ئاگاداربن، تاکو بەدوربن لەڕووداوی نەخوازراو.
تێبينيێك بنێرە: