ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پزیشکانە دەگیرێتەبەر کە لە ئێشکگری ئامادە نەبێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پزیشک ئیشکگری


Jul 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان چەند ڕێنماییەکی نوێی ڕاگەیاند، کە پێوستە هاووڵاتییان پێوەی پابدنبن.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیدارەی ڕاپەرین ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم بودجەیەکی زیاتری بۆ دابینکردنی دەرمان لە نەخۆشخانە حکومەییەکان تەرخانکردووە، پێداویستی نەخۆشخانەکان پڕ کراونەتەوە.

لەبارەی گلەی و ناڕەزایەتی هاووڵاتییانەوە لە پزیشکانی ئێشکگر جەختی لەوەکردەوە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پزیشکانە دەگیرێتەبەر کە لە ئێشکگری ئامادە نەبێت، چونکە کەمتەرخەمییە بەرامبەر پیشەکەیان و ژیانی نەخۆشەکان دەخاتە مەترسییەوە، بەو هۆکارەش چەندین پزیشک تا ئێستا دوورخراونەتەوە و سزادراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر پزیشکێک لە کاتی ئێشکگری ئامادە نەبێت، هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن و سکاڵا تۆمار بکەن.

لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا لەبارەی بەکارهێنانی زەرفی کاغەز لەبری نایلۆن وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی یاسای تەندروستی گشتی زەرفی نایلۆن بۆ هەڵگرتن و پێچانەوەی خواردن قەدەغەیە و زیانی تەندروستی هەیە، لە ڕووی نرخییشەوە جیاوازییەکان زۆر نین، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان پێوەی پابەندبن.

بڕیارێکی دیکەشمان هەیە بۆ سەرتاش و ئارایشتگاکان کە نابێت موسی دووبارە بەکارهاتوو بەکاربهێنن، چونکە سەرچاوەی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان، بەڵکو دەبێت موسی سەفەری بەکاربهێنرێت.