داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە ١٥ ملیار دینارە
(0) /
ڕوانگە - ماڵپەڕی شەفافییەت ڕایدەگەیەنێت" داهاتی یەک هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە ١٥ ملیار و ٧١٤ ملیۆن دینار بووە".
ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویكردەوە" داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بریتییە لە ١٥ ملیار و ٧١٤ ملیۆن و ٣٦٥ هەزار و ٧٥ دینار كە بەشێوەی نەختینە و چەكە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە ١٣ ملیار و ٣٩٧ ملیۆن و ٩٠١ هەزار دیناری واتە ٨٥%ی نەختینەیە، هەروەها ٢ ملیار و ٣١٦ ملیۆن و ٤٦٣ هەزا دیناری واتە ١٥%ی بەشێوەی چەك و مەقاسە سفرە.
كۆی داهات له ماوهی مانگی رابردوودا ٢٢ ملیار و ١١٢ ملیۆن و ١٣٣ ههزار و ٤١٣ دینار بووە كه ٨٤%ی بهشێوهی نهختینه و ١٦%شی بهشێوهی چهك بووه.
تێبينيێك بنێرە: