نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

(0) / / ئەمەریکا / ڕوانگە نەوت ئابووری کوردستان جیهان وزە


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین، کەمبوونەوەى خواستى چین و بەرزى کۆگاکردنى نەوت لە ئەمەریکا و ئەگەرى رێککەوتنى حەماس و ئیسرائیل، لە هۆکارە سەرەکییەکانى دابەزینەکەن.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى بۆ ئەمڕۆ شەممە نرخەکان بەشێوەیەکە بۆ هەر برمیلێک نرخی نەوتی برێنت بە  81 دۆلار و 13 سەنتە و بەوەش نرخەکەى یەک دۆلار و 24 سەنت لە چاو دوێنێدا دابەزیوە.

هاوکات نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا 77 دۆلار و 16 سەنتە و بەوەش نرخەکەی یەک دۆلار و 14 سەنت دابەزیوە.

بەپێی راپۆرتى پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاته‌ سێ ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل کەمیکردووە. هاوکات قەبارەی بەنزینی کۆگاکراویش 2.8 ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە لە هەمان ماوەدا.