پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی؛ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت
(0) /
ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆزێکی سووکیش بوونی دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هاوشێوەی ئەمڕۆ تۆزێکی سووک بوونی دەبێت، پلەکانی گەرماش بە رێژەی یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆک : 41
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 44
تێبينيێك بنێرە: