ڕێژەی دەرچوون لە پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان ٪١٠٠ بووە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە قوتابیان مامۆستایان پەیمانگای ڕووناکی نابینایان


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاپۆرتی کۆتایی قوتابیانی سەنتەرو پەیمانگاکان و ماڵەکان بڵاودەکاتەوە، کە ڕێژەی دەرچوون لە پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان ٪١٠٠ بووە و لە پەیمانگای هیوای نابیستان ٪٩٨ بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاپۆرتی ئەنجامی کۆتایی خوێندنی ساڵی 2023_2024ـی هەریەک لە پەیمانگاکانی (ڕووناکی بۆ نابینایان، هیوای نابیستان) و ماڵەکانی سەر بەچاودێری کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت.

هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند، ئەمساڵ بە پلانێکی جیاواز دەستمان پێکرد سەرەڕای بایکۆت و قەیران و گرفتەکان، بەڵام توانیمان بەپێی ئەوپلانە بڕۆین کە داڕێژرابوو، بۆیە بەوردی چاودێر بووین لەسەر قوتابیان و بەدواداچوون بۆ خوێندنی ئەمساڵ.

سەبارەت بە ڕێژەی دەرچوون وتی، لە کۆی 50 قوتابی لە پەیمانگای هیوای نابیستان تەنها یەک دەرنەچوو هەبووە و لە پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان لەکۆی 22 قوتابی سەرجەمیان دەرچوون، ڕێژەکەش بۆ قوتابیان لە ماڵەکانی سەر بە چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی دڵخۆشکەرەو ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ماندووبونی بەڕپرسان و مامۆستاو کارمەندان.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ خوێندكارانی‌ هه‌ردوو په‌یمانگای‌ هیواو ڕووناكی‌ هاوشێوه‌ی‌ خوێندكارانی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندنی‌ په‌روه‌رده‌ پڕۆگرامی‌ خوێندنیان هه‌یه‌و له‌ قۆناغی‌ نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ به‌شداری‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندنی‌ 2023_2024 ڕێژەیەکی بەرز لە قوتابیانی به‌شداربوو سه‌ركه‌وتووبوون‌.