تاوانی نوێی زایۆنیستەکان لە فەلەستین

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە فەلەستین زایۆنی ئیسرائیل


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سوپای ڕژێمی زایۆنی لە دوایین تاوانی خۆی لە دژی خەڵکی مەدەنی فەلەستینی، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی لە نزیک گۆڕەپانی عبسان لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس بۆردومان کرد.

 سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاند کە لانیکەم ١٠ فەلەستینی لەم تاوانەدا شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆردومانی قوتابخانەیەکی کرد لە دیر ئەلبلح لە ناوەندی کەرتی غەززە کە پەنابەرانی فەلەستینی تێیدا نیشتەجێن.

وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین لە کەرتی غەززە راگەیاند لە بۆردومانی دیر ئەلبلح ٣٠ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.

هاوکات سوپای ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، مەودای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە فراوانتر دەکات و داوای لە هەزاران فەلەستینی لە ناوچەی ئەلمەواسی کردووە کە دەستبەجێ ناوچەکە بەجێبهێڵێن.