مه‌سعود پزیشكیان فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونی له‌ رێبه‌ری باڵای ئێرانەوە وه‌رگرت

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە ئایەتوڵڵا خامنەیی ئێران


Jul 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

روانگە - ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران فەرمانی دەستبەکاربوونی رادەستی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک كۆماری هەڵبژێردراوی وڵات کرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕش  لە میانەی ڕێوڕەسمی تەنفیزی حوکمی سەرۆک کۆمار، جەختیان لەسەر پێویستی هاوکاری کردنی سەرۆک و کابینەکەی کردەوە بۆ ئەوەی کاری مەزن بکەن.

ڕاشیانگەیاند کە ئەمڕۆ لە ڕووی کاتەوە ئەولەویەت دەدرێت بە پرسە ئابوورییەکان، بابەتی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زۆر گرنگە، بەڵام بەگوێرەی کات چارەسەریی پرسە ئابوورییەکان و باشترکردنی بژێوی خەڵک کاری لەپێشینەیە.

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 30ی ته‌مموزی 2024، پزیشکیان لە بەردەم ئەنجومەنی شورای وڵات سوێندی یاسایی بخوات و وەک سەرۆکی نوێ دەتسبەکار بێت.

سەرەتای ئەم مانگە، لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران سەرکەوتنی مەسعود پزیشکیانی لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا راگەیاند کە توانی زیاتر لە 30 ملیۆن و 530 هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت و بە جیاوازییەکی زۆر پێش سەعید جەلیلی رکابەری کەوت، کە 13 ملیۆن و 535 هەزار دەنگی بەدەستهێنابوو.