تەندروستی هەولێر: ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان دوچاری نەخۆشی قایرۆسی جگەربوون

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ڤایروس جگەر تەندروستی هەولێر


Jul 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر،  لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 400 هاوڵاتی توشی نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر بوون.

د.دلۆڤان محەمەد،بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر، ڕایگەیاندووە:" ڤایرۆسی جگەر لەجۆری C و B، لەنەخۆشیە قورسەکانن کە ئەگەر چارەسەر وەرنەگرێت دەبێتە یەک لەڤایرۆسە کوشندەکان، لەبەرئەوە ساڵانە زیاتر لە 300  هەزار پشکنین ئەنجامدەدرێت بۆ ئەوانەی نەشتەرگەریی یاخود قەستەرە دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابین کە توشبوی ئەو ڤایرۆسە نین.

وتیشی:"  دەتوانرێت بەرگریی لێبکرێت بەپێدانی ڤاکسین بۆ ئەو منداڵانەی کە لەدایکدەبن، لەهەرێمی کوردستان ئەو منداڵانەی لەدایکدەبن ڤاکسینیان بۆ دابینکراوە، هاوکات ئەوانەی کاردەکەن، پشکنینیان بۆ دەکرێت، ئەوانەشی کە توشی بون، چارەسەر وەردەگرن.

د.دلۆڤان محەمەد، ئاشکرایشیکردووە: "پزیشک‌و کارمەندەکانی تەندروستی زیاتر دوچاری ئەو ڤایرۆسە دەبن، بەتایبەت ئەوانەی نەشتەرگەریی بۆ ئەو نەخۆشانە دەکەن کە دوچاری نەخۆشییەکە بونە، بۆیە دەبێت ئەوان ڤاکسین وەربگرن، یاخود ئەوانەی لەدەرەوەی هەرێمه‌وه‌ دێن، پشکنینیان بۆ دەکرێت".

د.دلۆڤان محەمەد،بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر، ئاماژەی بەوەشکردووە:"ڤایرۆسی جۆری A و  B و C لەکوردستان هەن، جۆری ئەی مەترسی نییەو پێویستی بەچارەسەر نییە، سێ پشکنینی ڤایرۆسیش دەکەن لەجۆری جگەری Bو Cو ئایدز، ئەگەر لەو پشکنینانە دەرکەوت، توشبوان چارەسەر وەردەگرن، بەئاستێکی زۆرباش توانراوە کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکە بکرێت بەتایبەت لەڕێگە نەدان بەهاتنە ژورەوەی ئەوانەی ئەوانەی هەڵگریی ڤایرۆسەکەن بۆ هەرێم، ئەوانەی هەڵگریی ڤایرۆسەکەن، چارەسەرییان پێدەدرێت‌و دەخرێنە ژێر چاودێریی.