ئەمڕۆ دادگاییکردنى رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد بەڕێوەدەچێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە سلێمان ئەحمەد تورکیا بادینان


Jul 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - دوای 280 رۆژ لە دەستگیرکردنی بڕیارە ئەمرۆ دادگاییکردنی سلێمان ئەحمەد بەڕێوەبچێت، ئەوەش یەکەم دانیشتنی دادگا دەبێت بۆ دۆسیەی ئەو ڕۆژنامەنوسە دواى جارێک لە دواخستنى. 
 
ماوەی 280 رۆژە سلێمان ئەحمەد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆکەوە دەستگیرکراوە و لە دوای ئەوەی لە 30ی مانگی رابردودا دانیشتنی دادگاییەکەی دواخرا، بڕیارە ئەمرۆ 29ی تەمموز دانیشتنەکە ئەنجام بدرێت. 
 
سلێمان ئەحمەد، خەڵکی عەفرینە لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردودا، لە دوای گەڕانەوەی لە پرسەی باوکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆکەوە بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) دەستگیرکرا. 
 
مانگی رابردو بە هۆی ئەوەی دادوەرى دۆسییەکە رایگەیاندبو نەخۆشە، هەربۆیە ئامادەى دادگاییەکە نەبو؛ دادگاییەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا و بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.