لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی حەوت دەگاتە هەرێم
(0) /
ڕوانگە - وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی بەشێك لە مووچەخۆرانی هەرێمی بەكۆتاهێناوە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی حەوت بنێرێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:" وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی بەشێك لە مووچەخۆران بەكۆتاهێناوە و لەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"تائێستا لە عێراق كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق نەهێنراوە و دوای ئەوە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق هات، وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ناردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات.
تێبينيێك بنێرە: