سبەی نێچیرڤان بارزانی دەگاتە تاران
(0) /
ڕوانگە - وابڕیارە سبەی سێشەممە، 30-07-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی باتە تاران و بەشداریی لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان بکات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە:" سبەی نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی دیکە، بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە دەکات.
بەپێی دەستووری ئێران، دوای پێدانی بەڵگەی دەستبەکاربوونی لەلایەن رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆمار بە ئامادەبوونی سەرۆکی دادگەی باڵا، ئەندامانی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و بەرپرسانی دیکەی نیشتمانی و سەربازی، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.

تێبينيێك بنێرە: