کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکی خۆی دەستگیرکرا

(0) / / كوردستان / زایەڵە باوک کوشتن کۆمەڵایەتی


Jul 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە دوای ئەوەی باوکی خۆی کوشتبوو بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بڵاویکردەوە" شەوی رابردوو هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ژاراوە تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک. ک. ک) لە رەگەزی نێر دانیشتووی گوندی شێخ وەسان سەر بە ناحیەی بالیسان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە کوشتنی باوکی و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی بالیسان". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتباری ناوبراو لە بەرواری ٢١ی تەموز دوای ئەوەی لەگەڵ باوکی کێشە و دەمەقاڵێ روودەدات لە نێوانیان باوکی دەکوژێت و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەرتبارەکە بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.