گەرمای زۆر دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ

(0) / / كوردستان / ڕوانگە جەڵتەی دڵ گەرما تەندروستی


Jul 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەدا دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەگەری تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی مەترسیدار و درێژخایەن زیاد دەکات، بەتایبەت مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ.
بەپێی توێژینەوەیەکی گۆڤاری (سیرکولەیشن)، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی رێژەی پیسبوونی هەوای گەردیلەیی کە بە واتای ئەوە دێت هەرشتێک لە هەوادا بڵاوببێتەوە و ژینگە پیس بکات؛ پێکەوە مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ دوو هێندە دەکات کە رەنگە ببێتە هۆی مردن.
هەروەها توێژینەوەکە دەریخستووە کە سەرمای زۆریش بەهەمان شێوە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵی کوشندە زیاد دەکات.

توێژینەوەکە ئەنجامەکانی لەسەر بنەمای زیاتر لە ٢٠٢ هەزار حاڵەتی مردن بە جەڵتەی دڵ لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢٠ لە پارێزگای جیانگسوی چین خستووەتە روو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمساڵ تێکڕای پلەی گەرمی لە جیهاندا لەچاو ساڵانی رابردوو نزیکی دوو پلە بەرزتر بوو، بەجۆرێک لە هندستان پلەکانی گەرما ئەوەندە بەرز ببونەوە کە لە دوو رۆژدا نزیکەی ٥٠ کەس بە جەڵتەی گەرما گیانیان لەدەستدا.