بانکی ڕافیدەین، دۆلاری کاش بۆ گەشتیاران دابین دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان دۆلار کاش


Jul 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە ڕاگەێندراوێکدا بانکی رافیدەین بڵاوی کردۆتەوە:" بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی، بەردەوامن لە دابینکردنی دۆلاری کاش بۆ گەشتیارانی ناوخۆی عێراق و دەرەوەی عێراق.

 هەرلەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە: "پێویستە هەموو گەشتیارێک پێش گەشتەکەی سەردانی لقی بانکەکانیان بکات، بە پێچەوانە ناتوانێت دۆلاری کاش وەربگرێت.

بانکی ڕافیدەین ئەوەشی خستۆتەڕوو:"هەر گەشتیارێک بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی دەتوانێت بڕی سێ هەزار دۆلار وەر بگرێت، بەڵام پێویستە بەر لە سێ رۆژ لە وادەی گەشتەکەی، سەردانی لقی بانکەکانیان بکات، چونکە ئەگەر وا نەکات، ناتوانێت دۆلاری کاش بە نرخی فەرمی وەربگرێت و هەروەها لەکاتی سەردانیکردندا، بڕی پارەکە بە دینار دەدرێت کە ١٣٢ هەزار دینارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک و لە هەمان کاتدا پسوڵەیەک دەدرێتە گەشتیارەکە کە لە کاتی گەشتەکەیدا دەتوانێت راستەوخۆ لە فرۆکەخانە بڕە پارەکە وەر بگرێت.