بۆ ماوەی یەک مانگ خولی بەهێزکردن بۆ قوتابیان دەکرێتەوە
(0) /
ڕوانگە - بەمەبەستی قەرەبوکردنەوەی بەشێک لە پرۆگرامەکانی خوێندن کە بەهۆی بایکۆتەوە نەتوانرا تەواوبکرێت، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خولێکی یەک مانگە بۆ خوێندکاران دەکرێتەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە:" لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری پەروەردە و بۆ قەرەبوکردنەوەی بەشێک لە پرۆگرامەکانی خوێندن کە ئەمساڵ نەتوانرا بەهۆی بایکۆتەوە تەواوبکرێت، خولی بەهێزکردن بۆ پۆلەکانی
١، ٤، ٧ و ١٠ دەکرێتەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، ئاشکرایشی دەکات:"خولەکە بۆ ماوەی مانگێکە و لە ٣ـی ٨ـی ٢٠٢٤ دەستپێدەکەن.
تێبينيێك بنێرە: