مەکرۆن: سعوودیە دەبێت ببێتە بەشێک لە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران

(0) / / ئەورووپا / ئێران


Jan 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران دەبێت سعوودیەش بەشێکی ئەو ڕێکەوتنە بێت.

ئیمانۆیل مەکرۆن ڕایگەیاندووە کە هەڵەکەی ساڵی 2015 کە هێزەکانی ناوچەکە لە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران بەشدارییان پێنەکرا، دووبارە نەکرێتەوە.

ناوبراو جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتی سعوودیە دەبێت لە هەر دانوستانێکی دیکە بۆ ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران بەشداری پێبکرێت.