جەمیل بایک: پێویستە عێراق خۆی بەدوربگرێت لە پلانەکانی تورکیا

(0) / / كوردستان / عێراق ڕوانگە جەمیل بایک پەکەکە


Aug 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - هەوڵەکانی تورکیا بەردەوامە بۆئەوەی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەکەکە، زۆرێک لە هێز و وڵاتانی ناوچەکە بەکاربهێنێت و 

هاوشان لەگەڵ سیاسەتی داگیرکاریەکانی خۆیدا ئەوانیش لەو سیاسەتە تێوەبگلێنێ و هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)یش بەتایبەت داوا لە عێراق دەکات خۆی بەدوربگرێت لە پلانەکانی تورکیا.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، ڕایگەیاند:"  تێوەگلانی حکومەتی عێراق لەپلانە داگیرکارییەکانی تورکیا، مەترسییەکی زۆر گەورەیە و زیان بەعێراق دەگەیەنێت.

وتیشی: پێیوستە حکومەتی عێراق هاوکاریی سیاسەتی جینۆسایدی تورکیا نەکات‌ و  چونکە ئەمە زیانێکی زۆر بەعێراق دەگەیەنێت و پێویستە نەیارانی هاوپەیمانی تورکیا لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان. بەشێوەیەکی کاریگەر دژی ئەم هاوپەیمانییە بوەستنەوە.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)،ئەوەشی خستەڕوو:" سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان دەستبەرداری ئامانجە فراوانخوازییەکانی لەسوریا نەبوە، هەروەها بوە هۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان‌و ئاوارەبونی ملیۆنان کەس، بەڵام لەگەڵ گۆڕینی تاکتیکەکانیدا داوای دیدار لەبەشار ئەسەدی سەرۆکی ڕژێمی سوریا دەکات