مەسرور بارزانی: کوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرکۆنە دەکەم

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان مەسرور بارزانی ئیسماعیل هەنییە


Aug 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایده‌گه‌ێنێـت، هەر هەوڵێکی ئیستفزازی بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە ئیدانە دەکەم.

مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و  كه‌ڕایگه‌یاندووه‌،  کوشتنی ئیسماعیل هەنییە و هەر هەوڵێکی ئیستفزازی بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە ئیدانە دەکەم.

ئاماژەی بەوەش کردووە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم کە گرژییەکانی ئەم دواییە کەم بکەنەوە و گفتوگۆی جددی بکەن بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی ناوچەکە کە بەرگەی ناسەقامگیریی زیاتر ناگرێت.