سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هێوربوونەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە گوتیرێس هەرێمی کوردستان


Aug 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - دوای هێرشەکانی بەیروت و تاران، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیو گوتیرێس بانگەوازی لە لایەنەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد خۆیان لەو کردەوانە بپارێزن کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی جەنگ دەکات.
 
ئۆفیسی گوتەبێژیی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاو کردەوە.
 
گوتیرێس وێڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی تەشەنەکردنی ناکۆکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای هێرشەکانی تاران و بەیروت، ڕایگەیاند، ئەو دۆخە هەوڵەکان بۆ ئاگربەست لە غەززە و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان تێک دەدات.
 
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە لایەنەکانی بە ئارامبوونەوە هان دا و جەختی لەوە کردەوە کە لەم دۆخە هەستیارەدا چەندی هەوڵی هێورکردنی دۆخەکە بدرێت، کەمە.
 
گوتیرێس بانگەوازی لە لایەنەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش کرد خۆیان لەو کردەوانە بپارێزن کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی جەنگ دەکات.