نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد

(0) / / ئەمەریکا / ڕوانگە نرخی نەوت کوردستان


Aug 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش دابەزینی بەرچاویان تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (76) دۆلار و ((81سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی سێ دۆلار و 59 سەنت دابەزیوە.

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (73) دۆلار (52) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی سێ دۆلار و 33 سەنت دابەزیوە.