سودانى لەگەڵ فراكسیۆنى یەکێتی، پارتى و بابلیۆن لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە سودانی کەرکوک


Aug 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەمڕۆ شەممە، بەجیا هەر سێ فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان و فراکسیۆنی بابلیون لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکانى ڕوانگە، سەردانی فراکسیۆنەکانى یەکێتی و پارتی و بابلیون بۆ بەغداد بە مەبەستى کۆبوونەوەیە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتى خۆجێى پارێزگای کەرکوک دەکەن.

پەیامنێرى کەناڵ8 لە کەرکوک گوتى "سودانى لەگەڵ هەر سێ فراکسیۆنەکە بەجیا کۆدەبێتەوە".

ئەمە دواى ئەوە دێت، مانگى رابردوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنەکانى عەرەبی و تورکمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر پرسی پیکهێنانی ئیدارەی پارێزگا کۆبووەوە.

دواى نزیکەى حەوت مانگ لە بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق، رۆژی 10ی مانگی رابردوو ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک لەسەر بانگهێشتى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق یەکەم دانیشتنی بە سەرۆکایەتیی بەتەمەنترین ئەندام ئەنجامدا.